ک.م.م.ک:
زۆهرە دووستی چالاکی سیاسی ژن، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمێکی یەکساڵەی هەڵپەسێرداو، کە پێشتر پێی درابوو، دەستبەسەر و بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی حکوومەتی ئێران لە سنە گوازرایەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، زۆهرە دووستی ئەندامی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران بووە و خەزەڵوەری٢٧٢١ی کوردی، پاش وەرگرتنی ئەمان نامە گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو حوکمە هەڵپەسێردراوەی کە پێشتر واتە خەرمانانی ٢٧١٩ی کوردی، وەکوو ئەندامی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، پاش وەرگرتنی ئەمان نامە لە سنووری بانەوە گەڕابوویەوە و پاشان دەستبەسەر و لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی حوکمی ساڵێک زیندانی بە شێوەی هەڵپەسێردراو بەسەردا سەپێنرابوو.
شیاوی باسە بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری دووپات بوونەوەی ئەو تاوانەی کە پێشتر تووشی بوویی و حوکمی هەڵپەسێردراوت پێدراوە، حوکمەکە دەبێت بە تەعزیری و دەبێ جێبەجێ بکرێت.
ق.ش