ک.م.م.ک:
یەکشەممە 5ی پووشپەری 2722ی کوردی، زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کۆردی و ئەندامی کۆمەڵەی چاندی – کۆمەڵایەتی “نوژین،” بۆ یەکەم جار لە ناوەندی چاکسازی ئێران لە شاری سنە بۆ مرەخەسی نێردرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست گەیشتووە، باوکی ئەو چالاکوانەی مەدەنی و مامۆستایە دەسبەسەرکراوە، لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی تەعمینی ئیجتماعی سنە خەوێندراوە
و دوای ڕەزامەندیی بەرپرسانی زیندان و دەزگا ئەمنییەکان، ناوبرا بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بۆ مرەخەسی نێردراوە.
جێی ئاماژەپێدانە کە ڕۆژی شەممە 18ی بەفرانباری 2721 دا، زەهرا محەمەدی دوای ئەوەی بانگکرا بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانی داگۆستەریی ئێران لە سنە، دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ ناوەندی چاکسازی(کانون ااصلاح و تربیت) سنە بۆ جێبەجێکردنی سزاکە.
زارا محەممەدی یەکێکە لەمامۆستایانی زمانی کوردی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تۆمەتی فێرکردنی زمانی کوردی لەلایەن دادگۆستەوەریی ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.
ع. س