چالاکوانێکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر دەمی خۆی دروویەوە

ک.م.م.ک:
ڕۆژی هەینی٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی(٢٤ی ژوئیەی٢٠٢٢ی زاینیی) چالاکوانێکی سیاسیی خەڵکی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناونیشانی ئاکۆ ئەڵڵا مرادی ٢٦ساڵ تەمەن و کوڕی محەممەد عەلی، پەنابەر لە باشووری کوردستان لە شاری هەولێر دەمی خۆی دروویەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە کە لە زاری ئاکۆ ئەڵڵا مردای بە هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندووە: ناوبراو بە پێی ڕێجراوی یوئێن وڵامی داواکارییەکانی نەداوەتەوە و مەترسی تیرۆری لەسەرە و هەروەها کاتی خۆی لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران دوو دەماری پساوە و پێویستی بە چارەسەری لە دەرەوەی وڵات هەیە بەڵام ئەو ڕێخراوەیە سەرەڕای ئاگاداربوون لە دۆخی ناوبراو، وڵامێکیان پێ ناداتەوە و پاراستنی گیانیان تەنیا بەستراوە بە خۆشاردندوە، بۆیە لەبەرانبەر کەمتەرخەمی ئەو ڕێخراوەیە دەمی خۆی دروویەتەوە.

شیاوی باسە ناوبراو دەڵێ ساڵێک بەر لە ئێستە هاوڕێیەکم بە ناونیشانی بێهزاد مەحموودی لە بەرانبەر وڵام نەدانەوەی داواکارییەکانی لە لایەن یوئێنەوە لە هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو و گیانی لە دەست دا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ئاکۆ ئەڵڵا مردای ٨ساڵی بەرێ بە بۆنەی چالاکی سیاسیی و بەشداری لە ناڕەزایی دەربڕین لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و ماوەی ٨ مانگ لە ژێر ئەشکەنجەدا دەبێ و پاشان بە بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد و دواتر دەربازی هەرێمی کوردستان دەبێت و ماوەیەکیش دەبێتە پێشمەرگە و هەنووکە وەکوو چالاکوانێکی سیاسیی کار دەکات.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: