مەهاباد؛ هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
چوارشەممە یەکی پووشپەڕی 2722ی کوردی، هاوڵاتیەک بە ناسنامەی ڕەحمەت ئابجامە خەڵکی مەهاباد، خێزاندار و باوکی منداڵێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.


بەپێی راپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ناوبراویان لەکاتی ڕویشتن بۆ کار لە مەیدانی ئیستیقلال لە مەهاباد، بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری، دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی ئێران دوای دەستبەسەرکردنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تایبەتی و پشکنینیان کردووە و چەند کەلووپەلێکی تایبەتی ناوبراویان زەوتکردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ڕەحمەت ئابجامە کراون، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *