هەواڵەکان

ئەگەر لە سێدارە دانی دوو زیندانی سیاسی کورد لە ئارادایە

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەم زووانە ئەگەری لەسێدارەدانی دوو زیندانی سیاسی کورد بە ناوە کانی عەبدوڵا سەروەریان و ئەنوەر ڕۆستەمی خەڵکی ماکۆ کە لە گرتوخانەی سنە و ماکۆدان لە ئارادایە.

بە پێی هەواڵە بڵاو کراوەکان ئەنوەر ڕوستەمی و عەبدوڵا سەروەریان بە تۆمەتی دژایەتی لە گەڵ خودا لە ژێر پەرگاڵی دادوەری ئێراندا سزای ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە. عەبدوڵا سەروەریان خەڵکی شاری سنە چەند ساڵ پێش بە نییەتی سەردانی خزمان سەفەرێکی بۆ باشوری کوردستان کردبوو ، لە گەڕانەوەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە لە سنووری باشماخ قۆڵبەست دەکرێت و لە دادگای سەربازی شاری سنەدا بە تۆمەتی دژایەتی لە گەڵ خودا دا و هاوکاری لە گەڵ پارتە کوردیەکاندا بە سێدارە دان سزا درا. ئەم زیندانە سیاسیە لەدوای ڕاگەیاندنی سزاکەی مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی لێ زەوت کراوە

ئەنوەر ڕۆستەمی زیندانی سیاسی کورد، لە گوڵانی ساڵی ٨۷ی هەتاوییەوە بە تۆمەتی شەڕ لە گەڵ خودا بە ڕێگەی پەیوەندی لە گەڵ پارتێکی کوردی دا بە ئێعدام سزا درا ئەم زیندانە سیاسیە ئێستا لە گرتوخانەی ماکۆدایە و مەترسی جێبەجێ کردنی سزاکەی لە ئارادایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە ناوچەی سنووری بانە

کوژران و برینداربوونی ۴ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کەمئەندام کردنی جنسی(خەتەنە)ی کچان لەپارێزگای هورموزگان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان