ک.م.م.ک:
سێشەممە24ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، ژنێکی تەمەن 32 ساڵ بە ناسنامەی بێهناز مەجیدی لە شارۆچکەی سەعدی سنە هەوڵی خۆکوشتن دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری ئەم کارە لەبەردەستدا نییە.
بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی رێژەی خۆکوشتنەکان لە ئێران و کوردستان، فشاری ئابووری و کۆمەڵایەتی لەسەر هاوڵاتیان زۆر روون و دیارە. ئەو سیاسەتەی کە حکوومەتی ئێران لە بەرامبەر دانیشتوانی ئەو خاکە دەیکات و بێهیوایی و بێ موراڵی خەڵک لە ڕووی ئابوورییەوە و سەرکوتی ئازادییە تاکەکەسی و مەدەنییەکان، بووە هۆی سەرهەڵدانی خۆکوشتن لە ناو تاکی خەڵک دا.
ع. س