ئازادی دوو چالاکی پێشەیی/ بانگکردن و لێپرسینەوە لە دوو کەسی دیکە و گواستنەوەی کەسێک بۆ زیندان

ک.م.م.ک:
چوارشەممە 18ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، دوو ئەندامی یەکێتی مامۆستایان لە سنە و ئیسلام شار بە ناوەکانی مەجید کەریمی و مەسعود فەرهیختە، پاش هەفتەیەک لە دەستبەسەرکردن ئازادکران.
جێگای ئاماژەیە، کە ئەم دوو ئەندامی یەکێتی مامۆستایانە لە 17ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، لە گردبونەوەیەکی پشتیوانی دا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا بوون.

لەڕاپۆرتێکی تردا ڕۆژی سێشەممە 17ی جۆزەردانی 2722دا، ئەندامی دەستەی مامۆستایان لە مەریوان بە ناوی سەیوان سلێمانی بۆ بارەگای هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکە بانگکرا و لێپرسینەوەی لێکرا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە، ڕۆژێک پێش ئێستا واتە لە 16ی جۆزەردان، تەحسین مستەفا، یەکێکی تر لە ئەندامانی دەستەی مامۆستایانی مەریوان بۆ بارەگای هەواڵی ئەم دەزگایەی حکوومەتی ئێران لە مەریوان بانگهێشت کرابوو.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەو بانگهێشت و لێپرسینەوە بۆ ئەوە بووە کە فشار بخەنە سەریان بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی سەندیکای مامۆستایانی مەریواندا کۆتایی بە چالاکییەکانیان بێنن.

جێگای ئاماژەی کە هەر لەم ئاراستەیەدا، مەجید کەریمی، چالاکوانی تری یەکێتی مامۆستایان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی سەندیکای مامۆستایانی سنە و کەلاترزان لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە سنە گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندی شارەکە.

جێگای بەبیرهێناوەیە، کە مەجید کەریمی-ش لە 10ی جۆزەردان دا، کاتێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی سنە بۆ بەدواداچوونی دۆخی مەسعود فەرهیختە، ڕویشتبوو بۆ پێش ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای ئێران لە سنە، لەلایەن ژمارەیەک لە کەسانی بە جلوبەرگی سڤیلەوە دەستبەسەر کرا بوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *