بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: شەوی پێنجشەمە ۲۷ ی گەلاوێژ ۹ۍ هەتاوی کاسبکارێکی کورد بەناوی «بەهادین گوڵموحەمەدی» تەمەن ۳۰ ساڵان خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامییەوە دەکەوێتە بەر دەسرێژ و گیانی لە دەست دەدات.
هێزەکانی ئینتزامی هۆکاری تەقەکردنەکانیان بۆ ماشێنی بەهادینی گوڵموحەمەدی بەم شێوەیە لەقاو داوە؛ ماشێنی ناوبراو کەلوپەلی قاچاخی تێدا بوەوە بە پێی فرمانی دژایەتی لە گەڵ قاچاخی کەل و پەلدا تەقە لە بەهای گوڵموحەمەدی کراوە.
بەهای گوڵموحەمەدی دانیشتوی گوندی «گۆڕباوەلێ» سەر بە ناوچەی زەڕینەی هەوەتو سەربەشارستانی دیواندەرەیە کە بۆ بەدەستهێنانی بژیوی بنەماڵەکەی وەکوو هەر کاسبکار و کوڵبەرێکی تر ڕوی لە کار و کەسابەت کردبوو کە بەهۆی نەبوونی هیچ دەرفەتی کارێک بەناچار ڕوو لە کاری پڕ مەترسی کۆڵبەری و کاسبی دەکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان