سەرەرای بەڵێنی هێزە ئەمینیەکان، ئیسکەندەر لوتفی هێشتا لە زینداندایە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، بە پشتبەستن بە ئاخافتنی ئیسکەندەر لوتفی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە مەریوا کە لە گەڵ بنەماڵەکەی هەیبووە، لە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردان پێی وتراوە کە پاش سێ ڕۆژی دیکە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە سنە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە مەریوان ڕادەگوازرێ و لە کۆتاییدا ئازاد دەکرێت.
بەڵام ئەو بەڵێنە لە لایەن بەرپرسانی حکوومەت لە زیندانەوە جێبەجێ نەکرا و ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان هێشتا لە زیندان ڕاگیراوە.

بە پێی هەواڵەکان مانگرتن لە خواردنی ناوبراو لە حاڵەتی ویشک بۆ تەڕ گۆڕاوە و ئەو بابەتە تەندروستی ناوبراو لە مەترسی دەخات.

شۆرای هاوئاهەنگی دامەزراوەگەلی پیشەیی لە بەیانییەیەکدا بەم جۆرە ڕاگەیاندووە:
«شۆرای هاوئاهەنگی دامەزراوەگەلی پیشەیی فەرهەنگیان سەرەڕای دۆخی سەرکووتی هەنووکە، هیوادارە بە وریایی و تەدبیرێک پرسی مامۆستایانی زیندانی و دۆسیە سازی کۆتایی پێ بێت و ڕێگەیەک بەرەولای ئازادی و ڕووناکی و دادوەری بپێوین.»
ئەم شۆرا چاوەڕێیە هەر بەو شێوەیەی کە بە ئیسکەندەر لوتفیان ڕاگەیاندووە لە ڕۆژانی داهاتوو بۆ ئازاد کرانی ناوبراو شادی و خۆشی بۆ کۆمەڵگای مامۆستایان بگەڕێنرێتەوە.

ئیسکەندەر لوتفی بە بۆنەی گوشاری لێپرسەران بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و هەروەها درێژەی نایاسایی دەستبەسەری، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردنی ویشک.

ئەم چالاکی پیشەیی مامۆستایانە لە ١١ی گوڵان دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێران لە سنە ڕاگوازرا.

ئیسکەندەر لوتفی هاوکات لە گەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە چالاکانی پیشەیی مامۆستایان بە تۆمەتی چاوپێکەوتنی دوو چالاکی سەندیکایی فەڕەنسی دەستبەسەر کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *