بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،پاش نیوەڕۆی ۲۸گەلاوێژ تەرمی هەڵواسراوی پیاوێک لە چەمی شاری سەقز لە لایەن هاووڵاتیان دۆزرایەوە.
بە پێی ئەو هەواڵە،تەرمی ئەم پیاوە ٤۱ساڵانە بە ناوی(ت-ر)لە چەمی سەقزدا دۆزراوەتەوە،کە ئەم تەرمە بۆ پشکنینی پزشکی گوازرایەوە بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی شاری سەقز ،هۆکاری ئەم خۆکوژیە تا ئێستا نادیارە،بەڵام بە پێی بەڵگە ئاشکراکان هەژاری و کێشە کۆمەڵایەتیەکان هۆکاری سەرەکی ئەم خۆکوژیانەن.
شایانی باسە؛لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٦ڕووداوی خۆکوژی بوە بە هۆی گیان لەدەسدانی هاووڵاتیان لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.ماویەک پێش جێگری بێهداشتی زانکۆی زانستە پزشکیەکانی کوردستان ڕایگەیاند ڕێژەی خۆکوشتن لە پارێزگەی کوردستان سێ ئەوندەی پێوەری وڵاتی ئێرانە بە گشتی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان