خۆکوژی ژنێک لە مەریوان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، ژنێک بە ناونیشانی شوکریە پەژووهی کچی محەممەد ساڵح و خەڵکی گوندی بایوە و دانیشتووی مەریوان، پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکە لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە، کێشە و ئاڵۆزی خاوخێزی هۆکاری هەوڵی خۆکوژی ئەم ژنەی ڕەخساندووە.

شیاوی باسە لە کۆمەڵگایەکی ئایین سالار و پیاو سالار، کە تەواوی قورسایی گرژی و ئاڵۆزییەکان بەسەر ژناندا دەڕمێن و هیچ ڕۆچنە و هیوایەک بۆ پەنا پێ بردن نامێنێتەوە و هەموو یاسا و داب و نەریتەکان دژ بە ژنانە، ئاشکرایە تەنیا ڕێگایەک بۆ ژنان هەڵکوتانە سەر گیانی خۆیانە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *