ک.م.م.ک:
دووشەممە ۹ی جۆزەردانی ۲۷۲۲ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران لەسەر سنووری نەوسوود تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەرەکان کردەوە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون.
“عومەر یەعقوبی” تەمەن ۵۰ ساڵ, خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی کەڵاشباخان و “جەلال” خەڵکی گوندی کەڵاش-ی سەربە جەوانڕو، دوو کۆلبەرن کە ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بەسەختی برینداربوونەوە.
جێی ئاماژەیە که ناوبراوەکان بۆ چارەسەری گوازرانەتەوه بۆ ناوەندە پزیشکییەکان و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکدان.
بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگدا ئەمە جاری دۆهەمە کەعومەر یەعقوبی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی نەوسوود برینداربووە.
ع.س