ک.م.م.ک:
یەکشەممە 8ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، لەم ڕۆژانی دوایی دا کۆڵبەرێک بە ناسنامەی ئەحمەد زەرفام خەڵکی شاری سەردەشت لە بەرزاییەکانی سنووری هنگەژاڵە-ی سەر بە بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە برینداربووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران ڕاستەوخۆ تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و بە هۆی تەقەکە ناوبراو بە سەختی بریندار بوووە.
جێگای ئاماژەیە، کە ئەو کۆڵبەرە بریندارەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بانە بۆ چارەسەرکردن.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ بارۆدۆخی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س


