محەممەد ئەمین ئاگووشی دەمی خۆی دەدورێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان محەممەد ئەمین ئاگووشی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی تەورێز لە ڕۆژی ۲۳گەلاوێژ بە دوورانەوەی دەمی خۆی،مانی لە خواردن گرت.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە دەکریت کە بەرپرسانی بەندیخانەی تەورێز محەممەد ئەمین ئاگووشی لە کاتی ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن دەگوازنەوە بۆ ژوری تاکە کەسی .لە حەوتوی ڕابردودا محەممەد ئەمین ئاگووشی داخوازی پشوو لە بەرپرسانی بەندیخانە دەبێت ،کە بەرپرسی سەرەکی بەندیخانە وێڕای دژایەتی لە گەڵ داخوازی ئەم بەندکراوە جنێو وسوکایەتیشی پێ دەکات.بە هۆی ئەم بێڕێزی ناو براو دەمی دەدورێتەوە و مان لە خواردن دەگرێت.

محەممەد ئەمین ئاگووشی لە ڕێکەوتی ۱ی ڕەزبەر ۱۳۸٦بە تۆمەتی سیخۆڕی و هاوکاری بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن هێزە ئینتزامیە و ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵ بەست دەکرێت.و بۆ ماوەی ۷مانگ و۲۰ڕۆژ لە ژوورە تاکە کەسیەکانی ناوەندی(قرارگاە) رەمەزان لە شاری ورمێ سەر بە وزارەتی ئیتلاعات  کەوتە ژێر لێپرسینەوە و پاشان بە بارمتەی ۱٥۰ملیون تمەن کە لە لایەن لقی دووی لێپرسینەوەی دادسەرای نزامی ورمێ وەتا لێپرسەر دۆسیەکە بە ناوی باغەبان بڕیاری ئازاد کردنی بۆ دەرکراوە.لە گوڵانی ساڵی ۱۳۸٦هەتاوی دادسەرای نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بە بەرپرسایەتی حافز غەفاری و دادوەر سەمیمی،ڕوون کردنەوەی تۆمەت و بە تۆمەتی موحارب (شەڕ کردن لە گەڵ خودا)ناسێندرا و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شاری ورمێ.پاش تێپەڕ کردنی ٤مانگ لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ،پاشان لە لایەن حافز غەفاری دادوەری دادگاوە حکومی ئێعدام بە شێوەی تیر بارانی بە سەردا سەپیندرا.

هەر ئەم حوکمە لە دیوانی باڵای وڵاتەوە لە لقی ۳۱بە دادوەری محەممەد سەلیمی پشتڕاس کرایەوە.

لە ساڵی ۱۳۸۹هەتاوی بۆ سەر لەنوێ کردنەوەی دۆسیەکە ،لە لقی ۳۱وڵاتدا ئەم حوکمە دەشکێت بۆ ۱۰ساڵ زیندانی بە شێوەی(تبعید) مەنفا ،کە لە گەلاوێژی ۱۳۹۱ی هەتاوی ئەم بەندکراوە دوور دەخرێتەوە بۆ بەندیخانەی زاهدان وپاش ساڵێک دادستانی دادسەرای نزام لە گەڵ داخوازی پشوی ناوبراودا پەسەند دەکرێت.

محەممەد ئەمین ئاگووشی لە خاکەلێوەی ئەم ساڵدا لە بەندیخانەی زاهدان دەگوازرێتەوە بۆ بەندیخانەی تەورێز ،تا ئێستاش لەویدا هێشتویانەتەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان