دوو کەس لە ورمێ لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، ژنێک بە ناونیشانی ئازادە ئیبراهیمی ۲۹ ساڵ، کچی عەسگەر خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی ورمێ بە هۆکاری نادیار هەڵیکوتایە سەر گیانی خۆی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵەکە، تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی میرئاوای تەرزیلووــ ی ورمێ ئەسپەردەی خاک کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکان ڕۆژی دووشەممە ٢ی جۆزەردانیش گەنجێکی ٢١ساڵ تەمەن بە ناونیشانی فەردین قزڵباش کوڕی ڕەحیم و خەڵکی گوندی ماکۆکەندی سەر بە شاری ورمێ بە هۆکاری نادیار لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *