بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،زیاتر لە ۱٥گوندی سەر بە شاری بۆکان لە گەڵ کێشەی کەم ئاوی وبێ ئاوی ڕوبەڕو بوونەتەوە،بەتایبەت گوندی (گوڵ بەهێ)کە لە ماوەی ۲٤کاتژمێردا ۳بۆ٤کاتژمێر ئاویان دەبێت.بەهۆیی پیسی وقوڕاوی بوون ئەم ئاوە بۆ خواردنەوە نابێت و بە پێی پێوەرەکانی ستانداردی خواردنی ئەم ئاوە نەخۆشی جۆراو جۆر لە گەڵ خۆیدا دێنێت. گوندی(گوڵ بەهێ) ٤۰۰بنەماڵەی تێدا ژیان دەکەن وسەرە ڕای داخوازی کردن لە ناوندە پیوەندی دارە حکومیەکان تا ئێستا هیچ ئەنجامێکیان وە دەس نەکەوتوە.
شایانی باسە لەم ساڵانەی دواییدا بە هۆی کەم بوونی باران و بەفرۆ،وشکەساڵی ٤٤گوندی سەر بە شاری بۆکان لە گەڵ کێشەی کەم ئاوی وبێ ئاوی ڕوبەڕو بونەتەوە ولە ۱۱گوندا بۆ ئاوی خواردنەوە کێشە و گرفتیان هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان