ک.م.م.ک:
شەممە ٣١ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ئارمین شەریفە خەڵکی سنە و هاوسەرەکەی هاوژین لەتیفی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنە دەستبەسەر کراون.
بە گوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە.
شیاوی باسە کە، ئارمین شەریفە چالاکی کرێکارییە کە ئەمڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
جێگای سەرنجە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.
ق.ش