وەدەرنانی ۲٥کرێکاری کورد لە کومپانیای کارتۆن سازی شاری سنە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،خاوەنکار(بەرپرس)ی کومپانیای کارتۆن سازی “زاگرۆس” هەڵکەوتوو لە شارۆچکەی پیشەیی ژمارە یەکی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،۲٥کەس لە کرێکارانی ئەو کومپانیایەی وەدەرنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە لەکۆی ۳۲کرێکاری دامەزراو لەو یەکەی بەرهەمهێنانییە، خاوەنکار ۲٥کەسی بەبیانووی کەمی مادەی سەرەکی وەدەرناوە.

جێگەی باسە کرێکارانی ئەم کومپانیایە لە دوو شیفتی ۱۲کاتژمێریبەبێ بایەخمەندبوون لە مافی تەئمین کاریان کردووە.بەووتەی ئەم کرێکارانە، لەگەڵ ئەوەی خاوەنکار بڕی ۲میلیارد تمەن وامی وەرگرتووە بۆ ڕێک خستنی ئەم کومپانیایە،لەدوای ماوەیەک بەبیانووی نەبوونی فرۆشی دڵخواز دەستی داوەتە ڕاوەستانی  پڕۆژەی بەرهەمهێنان.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان