پاوە؛ بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران

ک.م.م.ک:
یەکشەممە 25ی گولانی 2722ی کوردی، سێ کۆڵبەر بە ناسنامەی تاهیر قوبادی، میلاد قوبادی و شادمان کەریمی خەڵکی گوندی شرکان-ی سەر بە نەوسوود، لە بەرزاییەکانی هانە گەرمەڵەی سەر بە پاوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران ڕاستەوخۆ تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە و بە هۆی تەقەکە، ناوبراوەکان لە پشت، دەست و سمتیان دا بە سەختی بریندار بوون.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو سێ کۆڵبەرە بریندارە گوازراوەنەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوه بۆ چارەسەرکردن.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ بارۆدۆخی ناوبراوەکان هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *