سێ هاوڵاتی بە بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازادکران

ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، ڕۆژی یەکشەممە 11ی گولانی2722ی کوردی، سێ دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی نییەری سەر بە سنە بە ناوەکانی شێرکۆ مینبەری، زانیار مینبەری و سیامک ئارەنگ لە زیندانی حکوومەتی ئێران بە بارمتەی 800 مڵیۆن تمەنی تا کاتی کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی دادگایی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازاد کران.

جێی تێبینیە کە، شێرکۆ مەنبەری لە ڕێکەوتی 19ی بەفرانباری 2721 کوردی دا دوای ئەوەی بانگ کرا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران دەسبەسەرکرا بوو.

هەروەها هێزە ئەمنییەکانی ئێران زانیار مەنبەرییان لە ڕێکەوتی 23ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ بەبێ نواندنی فەرمانی دادوەری دەستبەسەر کردبوو.

سیامەکە ئارەنگیش لە 14ی خەزەڵوەری ئەو ساڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.


جێگای ئاماژەیە، کە ئەو هاوڵاتیانە دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێڕانەوە گوازرانەتەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە سنە.


شایانی باسە کە، ئەو سێ دەستبەسەر کراوە لە کاتی دەستبەسەری دا لە مافی هەوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون.


تا ئەم هەواڵە تۆمەتەکانی سەر ئەو هاوڵاتیانە نازانرێت
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی ناوبراوەکان کراون، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *