دوو چالاکوانی کرێکاری لە سنە بانگکران بۆ ستادی خەبەری

ک.م.م.ک:
شەممە 10ی گولانی 2722ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی عەبە خەیر ئابادی و هاجەر سەعیدی بانگکران بۆ ناوەندی هەواڵ(ستادی خبری)حکوومەتی ئێران لە سنە.

بانگکردن و دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی کرێکاری لە پێشاپێشی ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە لایەن سیستەمی ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 15 چالاکوانی کرێکاری لە شارەکانی کوردستان روبروی بانگکردن و لێپێچینەوە و دەسبەسەرکردن بوونەتەوە.


شایانی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەسەر بانگهێشتکردنی ئەم دوو شارۆمەندە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *