چالاکێکی کرێکاری بانە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:
چوارشەمە ۷ـی گوڵانی ۲۷۲۲ـی کوردی، حسن عزەتی ئەندامی بەڕێوەبەری رێخراوی پیشەیی کرێکارانی خانووبەرە لە بانە پاش یەک رۆژ دەستبەسەری و کۆتایی هاتی پرۆسەی لێپرسیەوە، لە گرتووخانە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بانە ئازاد کرا.


بە پێی هەواڵەکە، رۆژی سێ شەمە ۶ـی گوڵان، هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیان کۆتایە سەر ماڵی چەندین چالاکی کرێکاری ناسراوی شاری بانە و زیاتر لە ۷ کەسیان لەم چالاکانە دەستبەسەر کرد و لەگەڵ خۆیان بۆ گرتووخانەی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە راگوازی.


جێگەی ئاماژەیە ناوی چەند کەس لەو چالاکانەکە لە بانە دەستبەسەر کران بەم شێوەیە؛
ئەفشین رحیمی
فاتێح مەجیدی
نیشتمان رەحمەتی
سەعید محمدی
پەروین فەلاحی
عومەر سلێمانی


شایەنی باسە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییانە دەستیان بەسەر موبایل و هەنێ شتی تایبەتی ناوبراواندا گرتووە.


بە پێی وتەی سەرچاوەیەک؛ ناوەندی ئەمنی ئێران لە بانە پەیوەندییان بە بنەماڵەی عومەر سلێمانیەوە گرتووە و گوتوویانە حەب و دەوا و دەرمانی پێویستی ناوبرا ببەن بۆ ناوەندەکە چون ناوبراو ماویەک درێژ لەو ناوەندە بە دەستبەسەری دەمێنێتەوە.
م.ه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *