ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ٧ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، مامۆستایەکی قوتابخانەی خانەنشینکراو و لە چالاکانی فەرهەنگیانی خەڵکی شاری سنە بە ناونیشانی”غوڵامڕەزا شەریفە” بانگهێشتی ناوەندی هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە کرا و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم مامۆستا خانەنشینکراوە بە بۆنەی بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕێنی فەرهەنگیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە کراوە.
شیاوی باسە ماوەیەکی زۆرە مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئێران و بەتایبەتی کوردستان لە بەرانبەر نادادپەروەری و گرنگی پێنەدانی مووچە و دیکە ڕێژەکان، کە مافی سەرەتایی مامۆستایانە و هەر وەها سازکردنی قوتابخانەی قازانج نەویست(غیرانتفاعی) کە لە بەرژەوەندی تاقمێک کەسی سەر بە دەسەڵاتە و دەبێتە هۆی پشت گوێ خستنی مافی قوتابخانە ئاساییەکان کە زۆرینەی کۆمەڵگا لە خۆدەگرێ، مانگرتن و کەمپەین پێک دێننو دەنگی خۆیان بەرز دەکەنەوە و حکوومەتیش دەمکوتیان دەکات و ڕاپێچی زیندان و گرتووخانەڤو ئەشکەنجەیان دەکات.
ق.ش


