ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە٦ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “عوسمان وەیسی٣٣ ساڵ تەمەن کوڕی خواکەرەم و خەڵکی گوندی گوڵچیر و کەیوان خەڵکی مەریوان بە هۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بریندار بوون.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران بە بێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە و بە گومانی پێبوونی شتوومەکی قاچاخ، لە نێزیک گوندی حەسەن ئاوڵە سەر بە مەریوان، ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکردوون و هەردووکیان بریندار بوون.
شیاوی باسە کە ئەم دوو هاوڵاتییە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان کراون و پاشان عوسمان وەیسی بە هۆی خەستی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی تەوحید لە سنە ڕاگوازراوە.
سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردسیانی ڕاگەیاند، بڕیار وایە بۆ عوسمان وەیسی نەشتەرگەری بکرێت هەروەها کوتی ناوبراو خێزاندات و خاوەنی دوو منداڵە.
لە هەواڵێکی دیکەدا هەمان ڕۆژ هاوڵاتییەک بە ناوی کەماڵ بایەزید پوور کوڕی خالید خەڵکی گوندی دەربکە سەر بە شاری پیرانشار بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانەوە لە سەر ڕێگەی پیرانشار ــ مەهاباد بریندار بووە و تا ئێستەیش هۆکاری ئەم پەلامارە نەزانراوە.
ق.ش


