ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێران بریندار بوونی شارۆمه‌ندێكی كوردی لێ كه‌وته‌وه‌

شارۆمەندێكی كورد لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ لە لایەن هێزە جێگیركراوەكانی سەر سنوورەوە تەقەی لێكرا و بە توندی برینداربوو

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی رۆژی شەممە، ٢٣ گەلاوێژ، شارۆمەندێكی كوردی خەڵكی گوندی چریكئاوا لە بەشی سیلاونەی سەر بە شاری ورمێ بە ناوی”رەزا ئایینی” لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە جێگیركراوەكانی سەر سنوور بە توندی بریندار بوو.

شایەنی باسە، ناوبراو ئێستا لە كۆمای نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ لە ژێر چاوەدێری پزیشكی دایە و دۆخی تەندروستی مەترسیدارە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: