بەپێی ئەو هەواڵەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە محەمەد عەبدی پوور چالاكی كرێكاری و ئەندامی كومیتەی هاوئاهەنگی بۆ جاری دووهەم لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز دوای رێوڕەسمی ئەسپەردەكردنی عومەر شاكری بانگهێشت و هەڕەشەی لێكرا .
بە پێی هەواڵێك كە بە ناوەندی هەواڵی گەیشتووە، رۆژی شەممە، ٢٣ گەلاوێژ، محەمەد عەبدی چالاكی كرێكاری كورد و ئەندامی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی رێكخراوە كرێكاریەكان دوای رێوڕەسمی ئەسپەردەكردنی عومەر شاكری چالاكی ناسراوی كرێكاری شاری سەقز و پێشمەرگەی دێرینی كۆمەڵە بۆ جاری دووهەم لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لە گەڵ کرا. بەرپرسانی ئیتلاعات بە ناوبراویان راگەیاندووە كە بۆی نییە لە هێچ رێوڕەسمێكی وا دا بەشداری بكات.
شایەنی ئاماژەیە، لە رۆژانی رابردوو دا عومەر شاكری چالاكی ناسراوی كرێكاری لە شاری سەقز بە شێوەیەكی گوماناوی گیانی لە دەست دا كە رێوڕەسمی ئەسپەردەكردنی تەرمی ئەم چالاكە كرێكاریە لە ئاپۆڕەی هەزاران كەسی خەڵك و بە سرودی ئیترناسیۆناڵ و بە دەستەوە گرتنی پلاكاتی سوور بەڕێوەچوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان