لە گوندێکی مەریوان پاسداران کۆڵبەرێک دەکوژن و چواری دیکەش بریندار دەکەن

 بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ۲٥ی گەلاوێژی ۹٥ی هەتاوی پاسدارانی سپای کۆماری ئیسلامی بەتەقەی ڕاستەوخۆ لە ناوچەێیکی مەریوان کۆڵبەرێک دەکوژن و چواری دیکەش بریندار دەکەن

بە پێی هەواڵەکە هێزەکانی سپای پاسداران لە مۆڵگەی دۆڵەبی کۆڵبەران دەدەنەبەر دەسرێژ و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی هادی مینویی خەڵکی گوندێ” نێ” تەمەن ۳٥ساڵان دەکوژن و چوار کۆڵبەریتریش بریندار دەکەن .

شایانی باسە سێ ساڵ بەرێ کاتێک سەرۆک کۆماری ئیسلامی حەسەنی ڕۆحانی بە شوعاری ئیسڵاحات و بە هێمای کلیلیکەوە گە گویا کلیلی چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانی ئێرانی بەدەستەوە گرێ پوچکەکان دەکاتەوە و دەسەڵات و حکومەتی گرتە دەست ، تاکە دیاری و دەسکەوتێکی بۆ کوردی ڕۆژهەڵات هەر داخستنی سنوورەکان و توند کردنی باری ئەمنییەتی کوردستان و زیاد کردنی ڕێژەی لەسێدارە دانەکان و دەست ئاوەڵا کردنی پاسدارانە بۆ تەقەی ڕاستەوخۆی پاسداران و کوشتنی کاسبکاران بە بێ لێپێچینەوە ئەمە تاکە کلیلی چارەسەری کۆمەڵگای کوردەواریە بوە و بە لای کۆماری ئیسلامییەوە هەر لە سەرەتای بەتاڵان بردنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ٥۷وە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان