بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە شاری دێولان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوێنی،هەینی ۲۲گەلاوێژ لە لایەن گەنجانی ئەو شارەوە بە دروشمی (پاراستنی ژینگە،پاراستنی ژیانە) لە پارکی لالەی دێولان چالاکی پاک و خاوێن کردنەوە بەڕێوەچوو.
جێگای خۆشحاڵییەی کە لەم چالاکیەدا کچان و منداڵان بهشداریان کردوە.
جێگای باسە کە سەرەڕای گوشاری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرگری کردن ودرووس کردنی ئاستەنگی بۆ چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێزن،بەڵام دیسان چالاکان ئەرکی خۆیان بە ڕێوە دەبەن ولە بوارە جیاوازەکاندا چالاکی خۆیان پیشان داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان