چالاکێکی کرێکاری لەشاری دیواندەرە گیانی لە دەست دا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:  نەسرین سپی بەنی چالاکی کرێکاری کورد وهاوسەری ئەمجەد ڕۆستەمی چالاکی ناسراوی کرێکاری لەماڵەکەی خۆی لەشاری دیواندەرە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ڕۆژی سێشەممۆ ۱۹ی گەلاوێژی ۱۳۹٥ی هەتاوی نەسرین سپی بەنی لەماڵەکەی خۆی دەستی داوەتە خۆکوژی ولە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە خۆکوشتنەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوو لەزیادبوونە وهەموو چین وتوێژ ولایەنەکانی کۆمەڵگای گرتوەتەوە وهەموو دەگەڕێتەوە بۆقەیرانە ئابووری وکۆمەڵایەتییەکان کە درێژەی پلانە تێکدەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە دژ بەگەلی کورد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان