لە ڕوانسەر کەسێک لەسێدارە دەدرێت و خەڵکیش ناچن بۆ سەیر کردنی ئەم شانۆ دزێوە

بە پێی ڕاپۆرتێک کەبە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە و بەپێی بەڵگەی خۆجەیی ئەمڕۆ پێنج شەمو۲۱ی گەلاوێژ زیندانیک بەناوی حوسەین عەبدوڵاهی کوڕی حەسەن بە تۆمەتی کوشتنی  بەرپرسی دادگای ئەم شارە بۆ تۆڵە کردنەوەی  قەراربوو لە بەرچاوی گشتی دا لە سێدارە بدرێت.

بە پێی هەواڵ هەرچەن ڕۆژی بەرێ لە لایەن دادگای ئەو شارەوە ئاگاداریکی زۆر و بانگهێشتێکی زۆر دەکرێت بەڵکوخەڵکی لە کاتی سێدارە دانی ئەم تۆمەتبارە لە شوێنی مەبەست ئامادە بکرێن و بەشداریکی زۆر بکرێت.

بەڵام گەلی کوردی وشیار و دژ بە توندو تیژی لە هەڵوێستێکی جوامێرانەدا نەک هەربە پیری ئەم بانگەوازە قێزونەی کۆماری ئیسلامییەوە نەچوون بەڵکو بەم بەشداری نەکردنەیان ڕاستەوخۆ دژایەتی خۆیان لەم دیاردە دزێوە بۆ کۆماری ئیسلامی نیشان داو و بوون بە نمونەیکی هەر پێشکەوتو و سەردەمیانە بۆ گەلانی دیکەی ئێران کە سەیر کردنی خنکاندنی ئینسانەکان نەک هەر جێگەی شەرمە بۆ کات ڕابواردن نابێت بەڵکو بە دەم بانگەوازی چوونی ئەو ئاگاداری و بانگهێشت کردنانەی کۆماری ئیسلامی ڕاستەوخۆ گەلیش دەبێت بە بەشێک لە دنەدەر و درێژەپێدەری ئەم شانۆ دزێوی کۆماری ئیسلامی کە ڕۆژانە لە هەمو شارەکاندا نمایش دەکرێت

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان