ک.م.م.ک:
شەممە ٢١ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماو لە شەڕی ئێران و عێراق ئەندامێکی بڕدرایەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، کاتژمێر ١٧ و ١٩ خەلەکی ئێوارەی شەممە پیاوێکی ٤٢ساڵ تەمەن لە عەشایری ناوچەی نمەکیلان( میمک)ی شاری مێهران دەستی ڕاستی بە هۆی تەقینەوەی مین خەساری تووش بوو و بڕدرایەوە.
شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناونیشانی ناوبراو بۆ پێگەیەنەرەکان ئاشکرا نەکراوە.
ق.ش