زانکۆ مەسعووودی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا

ک.م.م.ک:
شەممە ٧ی ڕەشەممە ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی زانکۆ مەسعووودی تەمەن ٢٢ ساڵە، کوڕی رەسووڵ و خەڵکی گوندی ملقرنی سەر بە شاری سەقز بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگا لە زیندانی ئێران لە سنە ئازاد کرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٤ی گەلارێزان ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمینییەکانی ئێران بەبێ هیچ بڕیارێکی دادگا و هەبوونی حوکمێک دەستبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتوخانە ئەمینیەکانی ئێران کرا.
جێی ئاماژەیە؛ زانکۆ مەسعووودی لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی ئەمساڵ دوایی کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکان بۆ زیندانی ئێران لە سنە ڕاگواسترا بوو.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی، دەست نەکەوتوون.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *