ک.م.م.ک:
سێشەممە ٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، دوو هاوڵاتی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی پەیام مینبەری ٣٣ساڵ تەمەن و شێرکۆ مینبەری خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران دەستیان داوەتە ما گرتن لە خواردن.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو هاوڵاتییە بە نیشانەی ناڕەزایی بەرانبەر بە گواستنەوەی پەیام مینبەری بۆ ناوەندەکانی دەرمانی دەرەوەی گرتووخانە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، پەیام مینبەری شەممە١٨ی بەفرانباری ئەمساڵ و شێرکۆ مینبەری ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ئەم دوو هاوڵاتییە کراون زانیارییەک دزەی نەکردووە.
ق.ش