مۆڵەتی چۆنەدرەوەی کاتی بۆ گیراوێکی سیاسی پەسەند کرا

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە١٦ی ڕێبەندانی٢٧٢١کوردی،زیندانی سیاسی، سلێمان کەریم پوور،خەڵکی گوندی خوڕخوڕە، سەربەشاری مەهاباد لە زیندانی ئێران مۆڵەتی کاتی چۆنەدەرەوەی پێ درا.

ناوبراو لە١٤ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو(٢٧٢٠کوردی) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستەبەسەرکرا و لە١٩ی خەزەڵوەری٢٧٢٠ی کوردی لە بنکەی هەواڵگریی سوپای پاسدارانەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لە شاری مەهاباد، دواتر لە١٣ی سەرماوەز بەبارمتەبەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا، ئەو لەدیتنی خێزانەکەی و دەستگەیشتن بە پارێزەرێک بێ بەش کرابۆ.

ئەم زیندانییە سیاسییە ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی حکومەتی ئێرانەوە لە مەهاباد بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژ بە حکومەت” سزای دوو ساڵ زیندانی بە ھەژماری ماوی دەستەبەسرکرانەکی پێشۆی بەسەردا سەپێندرا و لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەوە سزاکە پەسەند کرا.

جێگای تێبینییە کە لەکاتی دەستبەسەرکردنی،دەستی ئەو هاوڵاتییە بەهۆی ئەشکەنجەوە بە کارەبا زیانی پێگەیشتووە و پێویستی بەپەلەی بە فیزیۆتراپی هەیە.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو هاوڵاتییە لە ٢٨ی گەلاوێژی٢٧٢١ی کوردی بەمەبەستی تێپەراندنی ٢ساڵ زیندانی گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لە مەهاباد.
ش .م

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *