KMMK:
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەحەد مەحموود حەسەن، هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار، لە لایەن دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەحەد مەحموود حەسەن بە “هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران” تۆمەتبار کراوە.
ئەحەد مەحموود حەسەن ڕێکەوتی ١٥ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر و پاش کۆتایی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئێران لە شاری نەغەدە ڕاگوازرابوو.
ناوبراو لە کۆتاییدا ڕێکەوتی ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازاد کرا.
ق.ش