بانگهێشتی هاوڵاتییانی گوندی نێی مەریوان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی

KMMK :
یەکشەممە، 12ی بەفرانباری 2721ی کوردی، بەپێی ئەو زانییارییەکانی کە گەیشتووە KMMK، لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان بانگهێشتی ژماره‌یه‌كی زۆر لە ئەندامانی بنەماڵەکانی پەروازە، درەخشانی و نیکپەی لە گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردوون.

بە پێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکان بەڵێنییان لە هاوڵاتییانی بانگهێشتکراو وەرگرتووە کە له‌مه‌وبه‌دوا لە هیچ جۆرە ڕێوڕەسمێک کە لە گوندی “نێ” بەڕیوە دەچێت بەشداری نەکەن و هەڕەشەیان لێکراوە کە لە ئەگەری پێبەندنەبوون بە بەڵێنییەکانیان دەستبەسەر و زیندانی دەکرێن.

جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ تەواوی بانگهێشتکراوان پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراون.

لەم ساڵانەی دواییدا دەیان هاوڵاتی گوندی نێی سەر بە مەریوان بە بیانووی بەشداریکردن لە جەژنی نەورۆز و ڕێوڕەسمەکانی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و دەسبەسەرکراون.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *