KMMK:
دووشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی زاهید درەخشانی و بورهان درەخشانی خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لە سەر جێبەجێ کرا.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو هاوڵاتییە پاش چەند کاتژمێر دەستبەسەری و پاش لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری بانگهێشت و دەستبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە بۆ دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری مەریوان زانیارییەک نەدرکاوە.
ق.ش


