دوو شارۆمەندی دیکە لەڵایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەرکران

KMMK:
یەکشەمە 17ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی فارووق نیک پەی کوڕی لەتیف و محەمەد نیک پەی کوری حسەین، خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی راپۆرتەکانی kmmk، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو دوو هاوڵاتییەیان بەبێ حوکمی دادوەری لە ملەی سەڵوات ئاوای شاری سنە دەستبەسەرکردوون.

شایانی باسە، کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *