پەناخوازێکی کورد لە بلاڕووس سەرما بردیەوە و گیانی لە دەست دا

KMMK:

دووشەممە٣ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، پەناخوازێکی کورد بە ناونیشانی بەختیار موسازادە ٢٥ ساڵ تەمەن کوڕی ئەنوەر خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی لە سنوورەکانی وڵاتی بلاڕووس بە هۆی سەرمابردنەوە گیانی خۆی لە دەست دا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، بنەماڵەی ئەم پەناخوازە لە ترسی حکوومەتی ئێران لە ساڵی ٢٦٧٩ی کوردیەوە وەکو پەنابەر لە کەمپی ئاڵتاش ـ ڕمادیەی عێراق نیشتەجێ بوون و لە ساڵی ٢٧٠٥ی کوردی، بۆ کەمپی باریکە لە سلێمانیە ڕاگوازراون.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەپاندنی دۆخی گرانی سیاسی و ئابووری بەسەر خەڵک و هاوڵاتیانی کورد، هۆکاری ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک شوێنی ژیانی خۆیان چۆڵ بکەن و کوردستان جێ بهێڵن.
سیاسەتی کۆلۆنی و دژە مرۆڤانەی حکوومەتی ئێران هۆکار سەرەکی پەرتەوازەیی خەڵکە، دۆخێکی بەو شێوەی کە ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ دژوارتر دەبێ و بێ هیوایی تەواو بەسەر کۆمەڵگادا سەپاندووە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: