ڕۆچوونی زەوی لە دەشتاییەكانی ئێران، مەترسی گۆڕانی دێموگڕافی كوردستانی لێدەكەوێتەوە

KMMK:

لەم ڕۆژانەی دەاییدا پرسگەلی بەربڵاو لەھەمبەر ڕۆچوونی زەوی لە ناوچەگەلی ناوەندی ئێران و لێكەوتەكانی لە فەزایی پێگەیەنەرەكاندا ھاتۆتە ئاراوە. بابەتێ كە بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئەمنیەتی كۆماڵایەتیشەوە ھەم ھەڕەشە لە ئێران و ھەمیش ڕۆژھەڵاتی كوردستان دەكات و ھۆشداری مەترسی دیمۆگڕافی دەدات بە گوێی لە ناوچەی زاگرۆسدا.

ڕووداوەكە بەم شێوەیە دەستی پێكرد كە دامەزراوەی توێژینەوەی ئینتێل لەب كە گرووپێكی نێودەوڵەتیی ڕاوێژكاری و زانیارییە، سەرەتای ھاوینی ئەمساڵ داچوونی زەوی لە دەورووبەری تارانی بە ھەڕەشەیەكی جیددی بۆ ١٣ ملوێن كەس لە حەشیمەتی دانیشتووی ئەو ناوچەیە زانی. دامەزراوەی ئینتێل لەب بە بڵاەكردنەوەی وێنەگەلێك لەڕێی مانگی دەسكردەوە وەكوو بۆمبێكی كاتژمێرۆ بێدرنگ نرخاند.

ئەم ڕاپۆڕتە بە ئاماژە بە كەڵك لێوەرگرتنی لەڕادەبەدەری ئاوە ژێرزەوییەكان، ڕایگەیاند ھەندێ لە ناوچەكانی دەورووبەری پێتەختی ئێران ساڵانە شایەتی تا ٢٥ سەنتی مەتر داچوونی زەوییە.

پاش ئەوە بوو كە عەلی بەیتوڵڵاھی بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی ڕێگەوبان، خانووبەرە و شارسازی بە ئاماژە بەوەی كە ئێران لە پلەی چوارەمی داچوونی زەوی لە جیھانە كوتی كە بۆ قەرەبوو كردنەوەی داچوون كەمتر لە دەساڵ دەرفەت ماوەتەوە.

ئەم بەرپرسە حكوومییە لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی تیجارەت نیووز ھۆشداری دا كە ھەموو دەشتاییەكان لە ئێران لە حاڵەتی دسچووندسن و ڕیسكی ئەم حاڵەتە لە ئەسفەھان زۆر زێدەتر لە شارەكانی جوگرافیای ئێرانە.

پێشتر ڕێخراوی زەوی ناسی ئێرانیش بڵاوی كردبوویەوە لە ٦٠٩ دەشتی ئێران نیزیك بە ٥٠٠ دەشت خاوەنی ئاوی شیرینن كە ھەمووی ئەوانە لە مەترسی دیاردەی داچووندان و لە ئەسفەھان داچوونی زەوی تەشەنەی كردۆتە نێو شارەوە.

بەڵام ھەڵسەنگاندنی مستەفا فەدایی فەرد، بەرپرسی كۆمیتەی پسپۆڕی ھەڵسەنگاندنی سێڵاو و كارناسی بواری ئاو، لە ھەموو كوتەكانی پێشوو دڵەڕاوكێی پتری لێكەوتەوە. ناوبراو پێشبینی كرد كە « گرنگترینی ئەو لێكەوتانەی پێشبینی دەكرێن بە ھۆی داچوونی زەوییەوە، جگە لە فەوتانی سەرچاوە ئاوییەكان و تەنك بوونەوەی ئەو ئاوانەی كە ساڵانە نوێ دەبنەوە، ڕووخانی زۆرێ لە ژێرسازییەكانی ڕێگەبان، ھێڵی ئاسن، ھێڵەكانی گواستنەوەی ئاو، نەوت وگاز، دەكەڵی كارەبا، ناوچەگەلی شار و گوند و لە كۆتاییدا كۆچی زۆرەملێی پێر لە ٣٧ ملوێن كەس لە وڵاتە».

لە جوگرافیای ئێرسن بێجگە لە گیلان و مازندەران، ھەموو پارێزگاكانی دیكە لە گەڵ دیاردەی داچوەن ڕووبەڕوون، بەڵام دۆخی ھەندێ لە پارێزگاكان مەترسیدارترە و ئەگەری ھەیە سەرچاوەی كۆچی بەناچار بێت.
بە پێی زانیاری و ئاماری كارناسان ٢٤ شار لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی بە حەشیمەتی پتر لە ٤ ملوێن كەس،٢٥ شار لە پارێزگای كرمان بە پتر لە ١.٢ ملوێن كەس، ٣٠ شار لە پارێزگای تاران بە پتر لە١٢ ملوێن كەس، ٣١ شار لە پارێزگای ئەسفەھان بە پتر لە ٣ ملوێن كەس و پتر لە ١٠ شار لە ھەر كام لە پارێزگاكانی فارس،ئەلبوورز،یەزد، ھەمەدان و مەركەزی بە پتر لە ٥ ملوێن كەس پانتاگەلی مەترسیداری داچووندان.

بە پێی كوتەی مستەفا فەدایی فەرد، ئەو ٣٧ ملوێن كەسەی كە شیمانەی كۆچكردنیان لەسەرە، بەرەو پارێزگاكانی باكوور ی ڕۆژئاوا دەجووڵێن. لەمبارەوە كوتی: بە كۆچكردنی ئەم ٣٧ ملوێن كەسە بۆ ڕۆژاوا و باكووری وڵات، حەشیمەتی ئەم ناوچانە لە ٢١ ملوێن كەسی ھەنووكەییەوە بۆ نێزیك بە ٥٨ ملوێن ھەڵدەكشێ كە لێكەوتەو و قەیرانی پێوەندیداری وێنا ناكرێ.

ئەوەی لە جەرگەی كوتەی ئەم كارناسەی بواری ئاو دەردەكەوێ ھەڕەشەیەكی جیددیە كە تا دە ساڵی داھاتوو دەتوانێ دیمۆگڕافی تەواوی ناوچەی زاگرۆس و پتر لە ھەموو ڕۆژھەڵاتی كوردستان بگرێتەوە و بیگۆڕێت. لەم ڕاپۆڕتانە كە تەنیا لە بن زمانەوە ئاماژەی پێدراوە ئەوەیە كە شارەكانی ڕۆژھەڵاتی كوردستان ، لە ئەگەری كۆنتڕۆڵ نەكردنی داچوونی زەوی، دەتوانێ ئامانجی بەرچاوی كۆچی ملوێنی ھاوڵاتیانێك لە كرمان، مەشھەد، ئەشفەھان و تارانەوە بێت.

ڕۆژھەڵاتی كوردستان ھەردەم لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە كەوتۆتە بەر ھەڵاواردنی ئاشكرا. بە ھاتنی ملوێنی كۆچبەران«نێزیك بە چل ملوێن كەس» ھەموو پێكھاتەی كۆمەڵایەتی و حەشیمەتی ئەم بەشە لە كوردستان ئاڵووگۆڕی بنەڕەتی بەسەردا دێت.
پرسێكە ھێشتا گرنگی و خێراییەكەی بۆ كۆمەڵگای مەدەنی كوردستان و چالاكانی سیاسی و مەدەنی كوردستان ڕوون نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *