ژنێکی خەڵکی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:
هەینی 23ی رەزبەری 2721ی کوردی، ژنێکی خەڵکی ورمێ بە ناونیشانی ئارەزوو زەرنی 28 ساڵ و کچی لوقمان و دانیشتووی گەڕەکی فەرهەنگیان لە ڕێی خواردنی حەبەوە هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو بەهۆی کێشە خێزانی و گوشاری دەرونییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جێگای ئاماژەیە، کە بەهۆی هەژاری و نەبوونی کارەوە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت گەنجان، فشاری توندی ئابووری و بەزۆر بەشوودان، جیاکاری ڕەگەزی، نەبوونی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان، هۆکاری سەرەکی خۆکوژین لە کوردستان.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *