KMMK :
ڕۆژی یەکشەممە 14ی خەرمانانی 2721ی کوردی، دادگای ئینقلابی ئێران لە سنە، ماوەی دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێک بە ناوی “ئیبراهیم تاریمورادی”، تەمەن 55 ساڵ، کوڕی محەممەدساڵح و خەڵکی گوندی “ئەمرۆڵە” سەر بە شاری سنە، بۆ ماوەی 20 ڕۆژی دیکە درێژ کردەوە.
جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی دەستبەسەری دا، مافی ئەوەیان پێنەدراوە کە ناوبراو پارێزەری هەبێت و خزم و مالباتەکەیان سەردانیان بکەن.
شایانی باسە کە ڕۆژی 2ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ فەرمانی دادوەری هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئیبراهیم تاریمرادی و ناوبراو دەسبەسەر کراوە و
و دوای گەڕان و پشکنین، بەشێک لە کەلوپەلە شەخسی ئەم هاوڵاتییەیان لەگەڵ خۆیان بردوون.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکای دەستبەسەری و ئەو تۆمەتەی نراوەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ع س