شارۆمەندێکی شاری شنۆ لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا

KMMK:
شەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێکی شاری شنۆ لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو، ناسنوای ئەم شارۆمەندە« یاسین راە ئاوەر» راگەیەندراوە.

ژەروەھا شیاوی وتنە کە: ناوبراو بە بێ داواکاری فەرمی دادگە دستبەسەر کراوە و و تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێن و دۆخی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەست نییە.
جێگای ئاماژەیەکە: ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی رۆژھەڵاتی کوردستانیان دەستپێکردوەتەوە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *