KMMK:
یەک شەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناسناوی« بەھادین موستەفا نەژاد» ٣٠ ساڵان و کوڕی موحەمەد و خەڵکی گوندی « بەرکەمەران»ی سەر بە شاری پیرانشار لە گرتوخانە ئەمنیەتیەکانی ئێران لەو شارە بۆ گرتوخانە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە.
جێگای بیرھێنانەوەیە کە: ناوبراو لە بڕواری ١٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرابوو.
شیاوی وتنە کە: تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتگەلی پاڵنراو بە ناوبراوەوە زانیاریەک لەبەردەست نییە.
س.ر


