KMMK:
یەک شەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی« بەھادین موستەفا نەژاد» ٣٠ ساڵ و کوڕی موحەمەد و خەڵکی گوندی « بەرکەمەران»ی سەر بە شاری پیرانشار لە گرتووخانەی ئەمنی ئێران لەو شارە بۆ یەکێک لە گرتووخانەی ئەمنیەتیەکانی ئێران لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە.
جێگای بیرھێنانەوەیە کە، ناوبراو لە رێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرابوو.
شیاوی وتنە کە، تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتگەلی پاڵنراو بە ناوبراوەوە زانیاریەک لەبەردەست نییە.
س.ر