KMMK:
چوارشەممە٢٠ی گەلاوێژی٢٧٢١ی کوردی، ئەمیر هوشمەند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسسبەسەر و گواسترایەوە بۆ بنکەیەکی ناوەندی ئەمنی ئێران لە شاری سنە.
جێی ئاماژەکه دەستبەسەرکرانی ئەو هاوڵاتییە لەلایەن هێزەکانی دەزگای هەواڵگریی و ئەمنی سوپای پاسدارانەوە، لە ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە و بەبێ هەبوونی فەرمانی دادوەریی ڕووی دراوە.
بەپێی زانیارییانەی گەیشتوو، بەدواداچوونی ماڵباتی ئەمیر هووشمەند بۆ زانینی دۆخی کوڕەکەیان تا ئێستا بێ ئەنجام بووە و دەزگا ئەمنییەکانیش هیچ وەڵامێکیان به داخوازیەکانی ماڵباتی ناوبراو نەداوەتەوە.
ئەمیر هووشمەند چالاکوانێکی بواری مافی مرۆڤ و چالاکوانی مەدەنی شاری سنە که سەبارەت به پێشێلکارییە مافی مرۆڤییەکانی داسەپاو لەسەر هاوڵاتیان چالاکی دەکات.
دەزگا ئەمنییەکان ڕەتیان کردەوە کە داخوازییه یاساییەکانی ماڵباتی ئەو چالاکوانە وەڵام بدەنەوە و ئەوەش بۆته هۆیی نیگەرانی ماڵباتی ئەو جالاکه مەدەنیە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵه، هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاوڵاتییە نەزانراوە.
ج.ع