هاوڵاتییەکی مەهابادی لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

KMMK:
یەکشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی «ھێمن قەرەداغی» کوڕی حوسەین و خەڵکی گوندی (ئاگریقاش)ی سەر بە شاری مەھاباد، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران ھێرشیان کردوەتە سەر دوکانی ناوبراو لەو گوندە و سەرەڕای دەستبەسەر کردن، لە ناوبراویان داوە و بێڕێزییان پێ کردوە.
ھەروەھا ئەم ھێزە نوسراوەی فەرمی دادگایان سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی ئەم کەسەیان پێ نەبووە و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستوەتەوە.

تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لەھۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتگەلی پاڵنراو بەم کەسەوە، زانیارێەک لەبەردەست نیە.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: