کوشتنی دوو خوشک لە لایەن زاوایەکەوە لە تێهەڵچوونێکدا

KMMK:

یەکشەممە 3ی خەرمانانی 2721ی کوردی، دوو خوشک بە ناوەکانی ” بەیان و سەحەر مورادی” کچی نامێق خەڵکی گەڕەکی حاجی ئاوای شاری سنه بە چەکی گەرم کوژران.

بە گوێرەی هەواڵەکە لە زمانی سەرچاوەیەکی خۆجێییەوە؛ کەسی بکوژ هاوژینی یەکێک لە کوژراوەکانە و لە تێهەڵچوونێکی بنەماڵەیی لە ماشێنکەی ـ پیژۆ پارسێکی سپی ـ چەکێکی کڵاشینکۆفی دەرهێناوە و سەرەتا خوشکی هاوژینەکەی کە ناوبژیوانکەر بووە کوشتووە و پاشان تەقەی لە هاوژینەکەی کردووە و کوشتوویەتی.

جێگای ئاماژەیە، ئەو بنەماڵە خاوەنی دوومنداڵی 7 و 10 ساڵانن.

شیاوی باسە کە، کەسی بکوژ بە پەلە لەو شوێنە هەڵهاتوە و هەنووکە پۆلیس لە دوای دەگەڕێ.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *