مردنی گوماناوی هاوڵاتییەک لە جوانڕۆ

KMMK:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، تەرمی کەسێک بە ناونیشانی” جەمشید ئەعزەمی”، لە نێو ماشیندا لە دەورووبەری گوندی ناراو دۆزراوەتەوە.

جەمشید ئەعزەمی خەڵکی گوندی بازان سەر بە شاری جوانڕۆیە.


بە پێی کوتەی سەرچاوە و شایەتحاڵی خۆجێی، کەسی کۆچکردوو لە گەڵ خزمێکی خۆی پێوەندی دەگرێت و پێی ڕادەگەیەنێت کە ماشێنەکەی خراپ بوە و داوای یارمەتی لێدەکات.
ئەو‌خزمەیان ڕوو لەو شوێنەی کە جەمشید دیاری کردبوو دەکات و دەبینێ کە ناوبراو بە هۆی فیشەک و چەکی گەرم گیانی لە دەست داوە.

شیاوی باسە‌ تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەرنەکەوتووە کە ناوبراو کوژراوە یان خۆی کوشتوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: