هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

KMMK:
پێنج شەمە 10 پووشپەڕی 2721ـی کوردی هاوڵاتییەک بەناو “محمد تایەر ئەلیاسی” خەڵکی ئاوایی گرگۆڵی سەروو، سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی راپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ نواندنی بەڵگەی دادگا ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووەو بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەەوە.
جێگای ئاماژەیە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە، لە شۆێنی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانی نراوەتە پاڵی زانیارییەک لەبەردەست نییە.
م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *